کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر دوای ساڵانێک لە وەستانی کەوتەوە کار
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢١
٥٦١
کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر ھەنگاوێکە بۆ ساغکردنەوە بەرھەمی جووتیاران وەگەر خستنی دەستی کاری ناوەخۆیی.
کارگەی دۆشاوی ھەریر لە کۆتا ساڵەکانی ھەشتاکان دامەزراوە لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی لە سەردەمی حکومرانی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە پێنج ملیۆن قوتو دۆشاوی تەماتەی خستووەتە بازارەکان، لەو ماوەیەش زیاتر لە ٧٠٠ کەس ھەلی کاری بۆ ڕەخساوە لەو کارگەیە، ڕۆژانە زیاتر لە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ تەن بەرھەمی تەماتەی لە جووتیاران وەرگرتووە.