روداوەکانی ھاتوچۆ لە سنوری قەزای چەمچەماڵ لە ھەڵکشاندان، بە پێی ئامارەکان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو ٤٠ روداوی ھاتووچۆ تۆمارکراون، بەڵام شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ روداوەکان بۆ ٥٣ روداوی ھاتووچۆ بەرزبووەتەوە، روداوەکانیش بەجۆرێکن لە شەقامی سەرەکی نێوان کەرکوک- سلێمانی، تەنیا لە یەک رۆژدا بە ھۆی روداوی ھاتووچۆوە  ھەشت برینداربوون و دوو گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. 


بەرێوبەری پۆلیسی ھاتووچۆی قەزاکەش ھۆکارەکەی بۆ خراپی شەقامەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکان دەگەڕێنێتەوە.