ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ بە پارێزگا بوونی ھەڵەبجە دەربڕی
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٧٧
"ئازاد محەمەد ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان نائاسایی بووە و پارێزگای ھەڵەبجە شایستەی پشتیوانییە چونکە خاوەن قوربانییە و پێویستە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
نیگەرانیشی دەربڕی لە ئامادەنەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش گرفتەکانی بەردەم بە پارێزگانەبوونی ھەڵەبجەی ئاشکراکرد.