یەکێتی و گۆڕان: کار دەکەین بۆ باشکردنی دەسەڵاتی دادوەری لە ھەرێم
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٠٢٣
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان و ھەڵوێست وەرگرتن بوو لەسەر ئەو پڕۆژە یاسا و بڕیارانەی کە مەترسی لەسەر بەرژەوەندی گشتی دروست دەکەن، بە تایبەت لێبڕینی نایاسایی مووچە و پرسی دەستور و پڕۆژەی لامەرکەزی و یاسای چاکسازی و کەیسی گیراوانی بادینان.