قەیسی گوندی خاڵۆبازیانی لە کەرکوک تام و چێژی تایبەتی ھەیە
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٧٤
جوتیارانی گوندی خاڵۆبازیانی دەڵێن ساڵانە بەرھەمی قەیسی گوندەکەیان ڕەوانەی بازارەکانی کوردستان دەکەن و جۆری قەیسی ئەو گوندە تایبەتمەندی ھەیە و لە جۆرێکی خۆش و پڕ تامە.
شارەزایەکی بواری دەرمانی گیاییش دەڵێت خواردنی قەیسی بە سوودە و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت جگە لەوەی وەک میوەیەک چەندین جۆر فیتامین لەخۆ دەگرێت.