رێککەوتنێك کە دەبوایە یانزدە ساڵ لەمەوبەر جێبەجێ بکرایە
٥ی نیسانی ٢٠٢٣
412
ھەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی فیدراڵ، رێکەوتنامەی تایبەت بە رێوشوێنەکانی ھەناردە کردن و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان لە رێی سۆمۆ وە بە لولە نەوت کێشەکانی عێراقدا بۆ بەندەری جەیھان ئیمزا کرد . ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە چەندین خاڵی تری لە خۆ گرتوە ،کە ھەمو میدیاکان بڵاویان کردەوە.
رێکەوتنەکە بە گوێرەی دەستور ،مافەکانی ھەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات ،کە سود و قازانجی بۆ کۆمەڵانی خەڵکە. بە مەش کۆتایی دێت بەو موزایەدە و ھەرزە سیاسیەی کە بە درێژایی یانزدە ساڵ بو بە ناوی کوردستانی گەورە، سەربەخۆیی و ئابوریی سەربەخۆ و چی و چییەوە ،نەھامەتیی و چەرمەسەریی بۆ خەڵک و دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت دروست کرد ،کارەکانی حکومەتی پەک خست . ھەر ئەو بارەناھەموارە بە ھەردو دیوەکەیدا (چ دژ چ لایەنگر) ،چەندین تازە پێداکەوتوی سیاسیی دروستکرد ،پۆپۆلیزم لەھەر کات زیاتر رەواجی پەیدا کرد ،ئەوە دروشمە بریقەدارەکان ھەر لەوێ بوەستێت .
بارودۆخەکە بە جۆرێک بو ، ئێمەومانان لەو بارەیەوە ھەر کات راستییەکانمان بە پێی دەستور رون بکردایەتەوە، یا ھەر قسەیەکمان بە پێچەوانەی ئەو ناکامڵییە سیاسییە بکردایە ،کە ئەوە ھەنگاوێکی ھەڵەیە و ئەنجامەکەی نەھامەتیی و مەینەتیی و نەھاتە بۆ ھەرێمی کوردستان بە حکومەت و خەڵکە کەیەوە ،سەرباری ئەوەی پەلامار دەدراین و بەگژماندا دەچونەوە ،تۆمەتی بەکرێگیراو و دژ بە سەربەخۆیی دەخرایە پاڵمان .
ساڵی ٢٠١٤ لە دەرەوەی عێراق ،لەگەڵ کوردێکدا کە یەکێک بو لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی ئەو ئەزمونە شکستخواردوە ،گفتوگۆمان دەکرد.زۆر بە توندیی قسەی دەکرد وەک ئەوەی بەندە خایین بم و حەز بە سەربەخۆیی کورد نەکەم .وتی باش گوێ بگرە نەورۆزی ٢٠١٥ ھەمو قەیرانەکان کۆتایی دێت ،بەڵام دەبێت تۆ کوردستان جێ بھێڵیت و لە بەغدا دابنیشیت چونکە دژی ئەم سیاسەتە نەتەوەییە قسە دەکەیت .
بە داخەوە سەرباری ئەوەی حزبەکەی خۆشم (ی،ن،ک) پشتیوانی لەو سیاسەتە نەدەکرد ،بەڵام بەوجۆرە شێلگیرانە نەھاتە پێشەوە کە ئێمە داوامان دەکرد.کەچی داھێنەری ئەو سیاسەتە ناواقیعییە بەردەوام دەیویست ئۆباڵی ئەوەی بەسەر خەڵکدا ھاتوە بخاتە ئەستۆ .
چەندین پڕوپاگەندە بڵاو دەکرایەوە، لەوانە : گوایە فڵانە لێپرسراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چۆتە لای مالکی و داوایکردوە بودجە و موچەی ھەرێمی کوردستان ببڕدرێت .لەوە زیاتر نامەوێت بنوسم ،تا برینەکان نەکولێنەوە .
ئێستا وەک بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەروەزیری ھەرێمی کوردستان و چەندین روناکبیری تریش دوپاتیان کردوە، گرنگ ئەوەیە ئەم گۆڕانکارییە بخرێتە خزمەتی خەڵک و پڕ کردنەوەی ئەو ھەمو قۆرت و کەموکورتییانەی کە دروست بوە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە چەوتە و راستکردنەوەی بارە خوار و گلاوەکە.
راستە منیش پشتیوانی ئەوەم نابێت ھیچ لایەن و کەسێک خۆی بکاتە پاڵەوان کە بڵێت ئێمە ئەم دەستکەوتەمان بەدی ھێنا، یا ھەندێکی تر بڵێن گوشارەکانی ئێمە بو، چونکە ئەوە لە شەڕی جارانی مناڵیی دەچێت و بەشێکی تریشی دەچێتە خانەی پۆپۆلیستییەوە.
بۆیە دەبێت بەو شێوە و رێکارانە سود لەم رێکەوتنە وەربگیرێت کە رون و بێ پێچ و پەنا بێت، کارەکان بچنەوە رێچکەی حوکمداریی رەشید و خزمەتگوزار تا لەوە زیاتر کۆمەڵانی خەڵک لە مەینەتیدا نەبن، لەوە زیاتر نەھامەتییەکانیان نەکرێتە کراسەکەی عوسمان بۆ مەرامی ئەم و ئەو ،تا لەوە زیاتر شکۆی مرۆڤی کورد نەشکێنرێت و خەڵک نەخرێنە سەر شاشەکان کە نانی نییە بیخوات و دوسەد و پەنجا دیناری لە گیرفاندا نییە .
لە کۆتاییدا ھەر دەڵێم دەبوایە یانزدە ساڵ پێش ئەمڕۆ ئەو ھەنگاوە واقیعییە بنرایە و ھەرزە سیاسییەکان نەبونایەتە دەم راستی پێگەیشتوە سیاسییەکان .چونکە تا ئەم ساتەش ئێمە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵداین .