بڕیاری دادگای پاریس لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
364
لە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاسۆیەکی نوێ لەھەرێم دەردەکەوێت"
سەیرو سەمەرەترین بابەت ئەوەیە لە کێشەیەکی یاسایی نێوان تورکیاو عیراق، لە دادگا عیراق بیباتەوە ھەرێمی کوردستان پێی نیگەران بێت!. یا لایەنگیری تورکیا بێت!
پرۆژەی تەسلیم کردنی ئابوری ھەرێمی کوردستان بە تورکیا تەواو ئیدی شکستی ھێناو رێگا دروستەکە گەڕانەوەیە بۆ بەغدا.
نوخبەی دەسەڵاتداری ھەرێم لەبەر بەرژەوەندی بچوکی کەسی و گروپ نایانەوێ تەسلیمی واقیعێکی باشتر ببن.
واقیعی نوێ لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ئایندەی قەوارەکەیە.
چەندین ساڵە دەڵێیین ئەزمونەکە لەبەردەم مەترسیە، مەترسیە راستەقینەکەش ئەوەیە ھەرێمی کوردستان ئیرادەی دەرەکی و بەتایبەتی تورکیا لانی کەم بەسەر ئابوریەکەیەتی، نەمانەوەی ئەم سێبەرە رەشە لانی کەم دەرفەت بەھەرێم دەدات بەخۆیدا بچێتەوەو رێگا دروستەکە ھەڵبژێرێت.
شەرمە بۆ قەوارەیەکی فیدراڵی خاوەنی ئەنفال و کیمیاباران و چەندان کەیسی جینۆساید بێ، لەناوەندە جیھانیەکاندا ھەموو لایەک ببێتە ئامۆژگاریکاری.
نەدەبوو بگاتە ئەو ئاستەی تەنانەت دیبلۆماتکارە بازرگانەکان ببنە ئامۆژگاریکارو ئەوان رێگای باش و راست بە کورد پیشان بدەن.
ھێشتا دەرفەتێک ماوە بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا.
لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وپەرلەمانی تورکیا گۆڕانکاری نوێ دروست دەبن و ئاسۆیەکی نوێ روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەگەر کوردستانی عیراق بەیەکگرتوویی خۆی بۆ ئامادە بکات.