دەستلەکارکێشانەوەی سەدرییەکان
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
1368
کێ کورسیەکانیان پڕ دەکاتەوە؟
ئاشکرایە کە پەرلەمانتارەکانی سەدر بەسەر دەیان پارێزگای عێراقدا دابەشبوون . بەم شێوەیەش رکابەرەکانی باقی کورسیەکانی دەبەن! لە راستیدا بە گوێرەی مادەی ٤٩ برگەی پێنچەمی دەستور ،پێویستە پەرلەمان قانونێک دەربکات بۆ ڕیكخستنی جێگرتنەوەی پەرلەمانتار لە کاتەکانی دەستلەکارکێشانەوەو مردن و ئیقالەکردن ،بەڵام ئەم کارە نەکراوە.
بە گوێرەی برگەی پێنچەم لە مادەی ٩ ی قانونی هەڵبژاردنی ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠٢٠ ،هەر پەرلەمانتارێکی دەرچوو پاش سوێندخواردن کە دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەهەر هۆیەک دەستی لە کاربکێشێتەوە، ئەوا لە هەمان ئەو بازنەی کە پێشووتر لێی کاندیدبوە ، لە ناو باقی کاندیدە دەرنەچوەکاندا لە سنوری هەمان ئەو بازنەیەدا، کێ زۆرترین پاشماوەی دەنگی هەبێت ئەوا سەردەکەوێیت.
ئاشکرایە کە پەلەمانتارەکانی سەدر بەسەر دەیان پارێزگای عێراقدا دابەشبوون . بەم شێوەیەش رکابەرەکانی باقی کورسیەکانی دەبەن! لە راستیدا بە گوێرەی مادەی ٤٩ برگەی پێنچەمی دەستور ،پێویستە پەرلەمان قانونێک دەربکات بۆ ڕیكخستنی جێگرتنەوەی پەرلەمانتار لە کاتەکانی دەستلەکارکێشانەوەو مردن و ئیقالەکردن ،بەڵام ئەم کارە نەکراوە.
ئەم رووداوە پێشهاتێکی تازەیەو پێشووتر پێشینەی نەبوە. لەرووی سیاسی و جەماوەرییەوە بۆشایی دەنگی سەدر هەرگیز پڕناکرێتەوە ، راستە لەروانگەی ریککاری قانونیەوە، دەتوانرێ کورسیە بەتاڵەکانی سەدر بە ئەندامی تازە پربکرێتەوە.
دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵ دەرگای چەند سینارۆیەک دەکاتەوە؛
یەکەم؛ بە پراکتیکی هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەڵوەشایەوە، سوننەو پارتی دیموکرات بۆ خۆیان بە دوو قۆڵی مانەوە، هێشتا زانراو نیە چارەنوسی ئەم دوو هاوپەیمانیەش ،چی بەسەر دێت؟
دووەم: بتوانرێ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەڵببژردرێت .لەگەڵ بوونی ئۆپۆزیسۆنێکی میللی ، چونکە چیتر سەدر ئۆپۆزیسۆنی پەرلەمانی نیە، بەڵکو ئۆپۆزسیۆنی میللی شەقامە.
سێیەم؛ دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەمە لەگەڵ ئەو راستیە تاڵەی کە ئەم دەرمانە دەردی بەربەستی دوو لەسەر سێی پەکخەر تیمار ناکات . چونکە گریمانەی هاتنەپێشەوەی هەمان ئەم ئەنجامەی ئێستا هەر هەیە.