لە ستایشی کوردساتدا
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
191
ساڵی ٢٠٠٠ ئەو کاتەی کوردسات دامەزرا بارودۆخێکی سەخت بوو بۆ کاری میدیایی، لەبەرئەوەی کادری تەلەفزیۆنی کەم بوون بەتایبەتی ئەوانەی لەسلێمانی لەتەلەفزیۆنی یەکێتی بوون بەردەوام لەکاردا بوون و تەلەفزیۆنی خاک یش هەروا، سەرەرای ئەمانەش کارکردن بۆ بەرهەم هینانی تەلەفزیۆن لە کوردستاندا پشتی بەستبوو بە بەرهەمی کەنالەکانی سەتەلایت و وێنەو ڤیدیۆکان لەوانەوە وەردەگیران بۆ کەناڵە ناوخۆییەکان، بەڵام بۆ کەناڵی سەتەلایت نەئەگونجا و دەبوایە هەموو بەرهەمەکانی ڤیدیۆ و بەرنامەکان کاری تەلەفزیۆنەکە خۆی بێت لەبەر مەسەلەی کۆپی رایت. ئەمە سەرەرای ئەوەی کادرەکان کەمی هەبوو میدیای بەئەکادیمی خوێندبیت بەشی زۆرمان بە سەلیقەو کاری چەند سالەی رابردوو لەگەلی کوردستان و خاک فێری کاری تەلەفزیۆنی بوبووین.
سەرەتا پەخشی کەنالەکە بە سێ سەعات دەستی پێکرد و لەناو تەلەفزیۆنی خاکەوە لە گەرەکی عەقاری شاری سلێمانی دەستی بە پەخشکرد کەبیگومان هەوڵی زۆری تەکنیکی و کادرەکانی تێدا بوو کە ئەوە بەجیدەهێڵم بۆخۆیان، ئەوەی بەلامەوە گرنگە ناوەرۆکی بەرنامەکان و ستراتیژی سەرەتای کەنالەکە بوو کە تا ئێستاش بەشی زۆری ئەو ستراتیژە پاریزراوە.
کوردسات لەسەردەمێکدا دەستی بە پەخش کرد لە تەلەفزیۆنەکانی تری یەکێتی کرانەوەی تەواو کەم بوو، هەربۆیە پرەنسیپێکی گرنگی ئەو کەنالە کرانەوەو نەتەوەسازی و گرنگی دان بوو بە هونەری کوردی و پەروەردە، کە فەزڵی گەورەی ئەوەش دەگەریتەوە بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کەپشتگیری گەورەی ئەو جۆرە کارکردنە و بەرگری کردن بوو لە کەنالەکە و کارمەندانی، سەرەرای ئەوەی لە رووی هونەریەوە سەلیقەیەکی باشی هەبوو بەتایبەتی شێوەکاری و موزیک، زۆرجاریش بیری دەخستینەوە کە کەنالەکە هی کوردە ئەوەتان لەیاد بێت، ئێمە نەتەوەیەکین دەرفەتی وامان نەبوە پێشتر.
فەزڵی کوردسات لەکاری میدیایدا زۆرە، کەرەنگە نەتوانین هەمویان بەس بکەین نەتوانم ناوەکان بهێنم نەکای یەکێکم لەبیربچیت، بەڵام گرنگترینیان ئەو گرنگیدانە بوو بە هونەرمەندانی هەموو بەشەکانی کوردستان کە پشتگیریەکی گەورە و خۆشەویستی لای هونەرمەندان بۆ کەناڵەکە دروستکردبوو. کوردسات یەکەم کەنالی کوردستان بوو کە لەناو سلێمانی و کەناڵی سەتەلایت دابمەزریت، بۆ ئەوکات بایەخیکی زۆری هەبوو دەنگی کورد و هونەری کورد بگاتە جیهان و لە ئەوروپاو وڵاتانی تری دونیاوە لەناوخۆوە پەخشی کەناڵی کوردی هەواڵی کوردستان ببیستریت.
ئەمە سەرەرای ئەوەی کوردسات بووە قوتابخانەیەکی گەورە بۆ فێربوون و داهێنان و کاری ناوازە، کەلەمێژووی خۆیدا یەکەم کەنالی کوردی بوو دیبەیت و دیالۆگەکانی بردە گوندو قەزاو ناحیەکان و ئەو ریچکەیەی شکاند کەپێیان وابوو خویندەوار تەنها لە شارەکاندایە و چەندین گفتوگۆی جیدی لە گوندەکان و شارە بجوکوکاندا ئەنجامدا، چەندین بەرنامەی کۆمەلایەتی و رەخنەیی سیاسی و پەروەردەیی و تەندروستی و دیبەیتی گرنگی تیایدا پەخش دەکرا.
لەکۆتاییدا ئەوانەی ئیستا دوورن و رۆیشتوون دەڵێن یادیان بەخێر، ئەوانەی کۆچیان کرد رۆحیان شاد و سەرفرازبێت، بەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هاوڕی و دۆستانەی ئێستا بەردەوامن و ئومێدەوارم بەردەوام بن لە دەستگرتن بەو پرەنسیپانەوە کەلەسەرەتادا بۆی دامەزرا، ساڵیادتان پیرۆز ئازیزان.