لە دەستپێشخەری چینەوە بۆ کۆدەنگی نێودەوڵەتی
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
1376
لە ئێستادا ناکۆکی سیاسی نێودەوڵەتی و ململانێ سەربازییەکان لە زۆر شوێن سەریان هەڵداوە و دۆخی گەشەسەندن و ئاسایشی جیهانی ئاڵۆزە و جیهان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی گێژاو و گۆڕانکاری. وەک سەرۆک شی جینپینگ ئاماژه‌ی پێكردووه كه جیهان "گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت کە لە ماوەی سەدەیەکدا نەبینراوە". بە واتایەکی تر، جیهان جارێکی دیکە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هاتۆتە ناو "سەردەمی ململانێ".
ململانێی بەردەوامی فەلەستین و ئیسرائیل زیاترله سێ مانگە درێژەی کێشاوە و کاریگەرییە ناڕاسته‌وخۆكانی وردە وردە سەرهەڵدەدەن و ئاڵۆزی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەكه‌ن و تەحەدای نوێ و توند دەخه‌نه بەردەم سیستەمی حوکمڕانی جیهانی کە لە ئێستاوە به‌ش به‌ش بووە. ئاواتی ئاشتی و گەشەسەندن و هه‌ماهه‌نگی گه‌لان لە سەرانسەری جیهاندا بەهێزتر بووە، و ده‌نگی بانگەوازەكان بەرزتر بووە و کۆدەنگی گشتی بەهێزتر بووە. چین وەک وڵاتێکی گه‌وره و بەرپرسیار هەمیشە پابەند بووە بە بنه‌ماكان و له نێوان هه‌ماهه‌نگی و ڕووبەڕووبوونەوە هه‌میشه هه‌ماهه‌نگی هەڵبژاردووە، و له نێوان یەکگرتوویی و دابەشبوون هه‌میشه یه‌كگرتوویی هەڵبژاردووە، و له نێوان کراوەیی و داخستن هه‌میشه كراوه‌یی هەڵبژاردووە، و له نێوان ئاشتی و شەڕدا هه‌میشه ئاشتی هەڵبژاردووە، و لە نێوان فرەلایەنی و تاکلایەنەدا هه‌میشه فره‌لایه‌نی هەڵبژاردووە، و له نێوان دادپەروەری و سیاسەتی دەسەڵاتدا هه‌میشه دادپه‌روه‌ری هەڵبژاردووە. چین بەم شێوەیە پێشنیاری چارەسەرکردنی ئەو پرسیارانە ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ جۆرە جیهانێک بونیات بنرێت و چۆن بونیات بنرێت.
ماوه‌یه‌كی زۆر نییه، کۆنفرانسی ناوەندی کارەکانی پەیوەست بە کاروباری دەرەوە لە پەکین بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم کۆنفرانسه گرنگییەکی گەورەی هەیە. دەرئەنجامێکی گرنگی کۆنفرانسەکە بریتییە لە دیاریكردنی بونیاتنانی کۆمەڵگایەک خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی وەک بابه‌تی کاری دیپلۆماسییه‌تی چینی.
دە ساڵ لەمەوبەر سەرۆک شی جینپینگ دیدگای بونیاتنانی کۆمەڵگایه‌ك خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی خستەڕوو. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، دیدگاکە لە بیرۆکەوه بۆ کردار وه‌رگێڕاوه، گەرەنتییەکی کاریگەری بۆ پاراستنی ئاشتی جیهانی دابینکردووە، زەبری بەهێزی خستۆتە ناو پێشخستنی گەشەپێدانی جیهانی، و هه‌ماهه‌نگییه‌كی بەهێزی دروستکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان. لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە گەرمی دەنگی داوەتەوە.
دیدگاکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ دوا به‌دوای یه‌ك لە بڕیارنامەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نووسراوەتهوه، و لە بڕیارنامە یان ڕاگەیاندنی میکانیزمە فرەلایەنەکان وه‌كو ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگی شه‌نگه‌های و كۆمه‌ڵه‌ی برێكس جێگیرکراوە.
لە دەستپێشخەرییەکی چینییەوە بۆ کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی، لە دیدگایەکی ئومێدبەخشەوە بۆ کردەوەی جەوهەری و لە پێشنیارێكی چەمکییەوە بۆ سیستەمێکی زانستی گەشەی کردووە. وەک ئاڵایەکی شکۆمەند ڕابه‌رایه‌تی پێشکەوتنی سەردەمی كرتووە.
بە کورتی، لە بونیاتنانی کۆمەڵگایه‌ك خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی، ئامانج بونیاتنانی جیهانێکی کراوە و گشتگیر و پاک و جوانە كه چێژ لە ئاشتییەکی بەردەوام و ئاسایشی گشتگیر و خۆشگوزەرانی هاوبەش وه‌ربگرێت، ڕێگاکە بریتییە لە پێشخستنی حوکمڕانی جیهانی کە تایبەتمەندی ڕاوێژکاری بەرفراوان و بەشداری هاوبەشی هەیە بۆ سوودی هاوبەش، بنەمای ڕێنماییکردن بریتییە لە جێبەجێکردنی بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی، بنەمای بنەڕەتی لە بونیاتنانی جۆرێکی نوێی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندایە، ڕێنماییە ستراتیژییەکان لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانی، دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی و دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانیدایه، و سەکۆی کارکردن بریتییه له هه‌ماهه‌نگی پشتێن و ڕێگای کوالیتی بەرز. لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵدەدەین وڵاتان کۆبکەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان، و داهاتوویەکی گەشاوەی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بۆ جیهانەکەمان به‌ده‌ستبهێنین.
ئێمە لە هەمان گوندی جیهانیدا دەژین. پەیوەندی و وابەستەیی نێوان وڵاتانی جیهان لە هەموو کاتێک زیاتر و نزیکترە. هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەرامبەر ئاستەنگە جیاوازە زەقەکانی جیهانیدا بێ کاریگەری بمێنێتەوە. واتا چۆن دەبێت وەڵامی ئەو زنجیرە پرس و تەحەدا گەورانه بدەینەوە کە ئەمڕۆ جیهان ڕووبەڕووی دەبێتەوە! چین بانگه‌شه بۆ جیهانێکی فرە جەمسەری یەکسان و ڕێکوپێک و جیهانگیرییەکی ئابووریی سوودبەخش و گشتگیر بۆ هه‌مووان ده‌كات.
جیهانێکی فرە جەمسەری یەکسان و ڕێکوپێک، جیهانێکە کە تێیدا هەموو وڵاتان، بەبێ گوێدان به قەبارەیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، و به‌كارهێنانی هەژموون و سیاسەتی دەسەڵات ڕەتدەکرێتەوە، و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه دیموکراسی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا به‌رز ده‌كرێته‌وه. بۆ ئەوەی پێشکەوتنەکان بەرەو فرە جەمسەری زیاتر، جێگیر و بونیاتنەر بە گشتی بمێننەوە، پێویستە ئامانج و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن هەمووانەوە ڕەچاو بکرێن، ئەو نۆرمانەی کە بە شێوەیەکی گشتگیر دانپێدانراون و بنچینەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەبەن، دەبێت لەلایەن هەمووانەوە پشتڕاست بکرێنەوە و پێویسته فرەلایەنی ڕاستەقینە جێبه‌جی بکرێت.
جیهانگیرییەکی ئابووریی سودبەخشی گشتگیر بۆ هه‌مووان ئەوەیە کە پێداویستییە هاوبەشەکانی هەموو وڵاتان و بەتایبەت وڵاتانی تازەپێگەیشتو دابین بکات و بە شێوەیەکی دروست چارەسەری ئەو ناهاوسەنگییە گەشەپێدانانە بکات كه لە نێوان و لە ناو وڵاتاندا لە ئەنجامی تەرخان نه‌کردنی سەرچاوە جیهانییەکانەوە سەرهەڵدەدات. گرنگە بەتوندی ڕووبه‌رووی دژه جیهانگیری و خراپ بەکارهێنانی چەمکی ئاسایش ببینه‌وه، دژایەتیکردنی هەموو جۆرەکانی تاکلایەنە و پارێزگاریخوازی، و بەتوندی ئازادکردن وئاسانكاری بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان به‌رزبكه‌ینه‌وه، و تێپەڕاندنی ئەو کێشە پێکهاتەییانەی کە ڕێگرن لە گەشەسەندنی تەندروستانەی ئابووری جیهان، و جیهانگیرییه‌كی ئابووری کراوەتر و گشتگیرتر و هاوسەنگتر و سوودبەخشتر بۆ هەمووان دروست بكه‌ین.
لە ساڵی 2015، چین و عێراق هاوبەشییەکی ستراتیژییان دامەزراند و ڕێککەوتنی هه‌ماهه‌نگیان لەسەر دروستکردنی هاوبه‌شی پشتێن و ڕێگا واژۆ کرد، به‌مه‌ش هەرێمی کوردستانی عێراق بووه بەشێکی گرنگی بنەماڵەی پشتێن و ڕێگا. لەم ساڵانه‌ی دواییدا، ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەکان بە هەردوو سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەموو بەشەکانی عێراقدا به هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه ڕەگیان داکوتاوە، و هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازرگانییەکانی دوولایەنە نزیکتر بوونه‌ته‌وه، ئەمەش بووەتە وێنایەکی زیندوو بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگایەک خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی عێراقە، عێراقیش سێیەم هاوبەشی بازرگانی چینە لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها هه‌رێمی كوردستانی عێراق بەشداری گرنگی پێشكه‌ش کردووە.
لە سەرەتای ساڵی نوێ‌دا هەموو شتێک نوێ دەبێتەوە! ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی ئەژدیهایە لە ساڵنامەی مانگی چینی‌دا. ئەژدیها هێمایەکی گرنگی کولتوری نەریتی چینییە، و هێمای خۆشگوزەرانی و بەختێکی باش و جۆرەها هیوا و چاوەڕوانی باشه. لە ساڵی نوێ‌دا، ئێمه ئامادەین دەست له‌ناو ده‌ست لەگەڵ دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كاربكه‌ین بۆ پێشخستنی هه‌ماهه‌نگی پشتێن و ڕێگا، وهەوڵدان بۆ هه‌ماهه‌نگی قازانجی هاوبەش و گەشەپێدانی هاوبەش، دەوڵەمەندکردنی واتای هاوبەشی ستراتیژی نێوان چین و عێراق، و بە هاوبەشی لاپەڕەیەکی نوێی بونیاتنانی کۆمەڵگایه‌ک خاوه‌ن داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی بنووسین.