بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دەست پێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە  ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام لە باکووری هەرێم، لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هەروەها پلەکانی گەرما بەڕێژەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، شێوازی دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە، بەڵام لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

*بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

- هەولێر: 26 پلە
- سلێمانی: 25 پلە
- دهۆک: 23 پلە
- کەرکوک: 29 پلە
- زاخۆ: 23 پلە
- هەڵەبجە: 25 پلە
- سۆران: 21 پلە
- حاجی ئۆمەران: 12 پلە
- گەرمیان: 31 پلە