وتەبێژی حکومەتی فەلەستین لە غەززە: ئیسرائیل ئاشتی ناوێت
١٦ی شوباتی ٢٠٢٥
بەرپرسی فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە بڵاویکردەوە، رەتکردنەوەی ئیسرائیل و رێگەنەدان بە چوونە ژوورەوەی کەرەڤانە و کەرەستە پێویستەکان، خۆدزینەوەیەکی ئاشکرایە لە رێککەوتن و ئاگربەست.
سەلامە مەعروف جەختی لەوە کردەوە کە ئەم رەتکردنەوەیە نوێنەرایەتی "پەیامێکی ئاشکرا" دەکات بۆ شکستی ڕێککەوتنەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە حەماس پابەندبوونی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ ئاگر بەست، بە شەرتێک، ئیسرائیل پابەند بێت بە رێککەوتنەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل "بۆ هەموو جیهانی ئاشکراکرد ئەو لایەنە کێیە کە رێگری لە رێککەوتنەکە دەکات"، داواشی لە ناوبژیوانانکرد بەپەلە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
وتیشی: ئەو بارودۆخە کارەساتبارەی ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە، نیشانی دەدات کە، لەوە زیاتر بەرگەی دواخستنی پێداویستییە تەندروستیەکان و ئەو پەناگە و پێداویستییە مرۆییانە ناگرن کە دەبوو بگاتە دەستیان.
بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین داوای لە ناوبژیوانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بەپەلە بەدەم هاووڵاتی