لە ئەمریکا 350 حاخام دژایەتی خۆیان بۆ پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی غەززە راگەیاند
هەساو ئەمیر
١٤ی شوباتی ٢٠٢٥
لە ئەمریکا 350 حاخام رایانگەیاند، دژی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپن لەبارەی راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە و دەست بەسەرداگرتنی بەسەر غەززە.
ئەو 350 حاخامە بە ئیمزاکردنی بەیاننامەیەک کە لە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوکراوەتەوە رایانگەیاندووە، دژی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپن لەبارەی راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە و دەست بەسەرداگرتنی غەززدا.
راگەیەنراوەکەیان لەژێر ناوی "ترەمپ داوای دەرکردنی ھەموو فەڵەستینییەکان لە غەززە دەکات. جولەکەکان دەڵێن نەخێر بۆ پاکتاوی نەژادی"، لە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 4ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، پلانی ھەیە، لەوەی دوای راگواستنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، دەست بەسەر غەززەدا بگرن.