سەرۆكایەتی سوریا رەتیدەكاتەوە دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە كۆتایی هاتبێت
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆكایەتی سوریا رەتیدەكاتەوە دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە كۆتایی هاتبێت .
دوای ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە كۆتاییهاتنی دانوستانەكانی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی راگوزەری سوریا بڵاوكراوەیەوە، سەرۆكایەتی سوریا راگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە و تێیدا رەتیكردەوە دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە كۆتایی هاتبێت و دوپاتیشكراوەتەوە كە ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ، هیچ بنەمایەكیان نیە .
هەفتەی رابردوو ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا دوپاتیكردەوە كە دانوستانەكانیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوام دەبێت، چونكە ئامانجیانە هەموو گروپە چەكدارەكان لە چوارچێوەی سوپای سوریادا یەكبخەنەوە .
تا ئێستاش چەند جارێك فەرماندەكانی هەسەدە رایانگەیاندووە، ئامادەن بچنە ناو سوپای سوریاوە بەڵام بۆ ئەو هەنگاوە چەند مەرجێكیان هەیە و تا بە تەواوی دەستوری نوێ دانەرێژرێت و شێوە و پێكهاتەی سوپا روون نەبێتەوە ، ئامادە نین چەك دابنێن .