وەزارەتی بەرگری سوریا یەکەم ئاهەنگی دەرچوونی سەربازیی ئەنجامدا
هەساو ئەمیر
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی بەرگری سوریا یەکەم ئاهەنگی دەرچوونی سەربازیی بۆ زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی سوپا لە شاری حەلەب رێکخست.
٣٠٠ کەس کە خوازیاری وەرگرتن بوون لە سوپای سوریادا، دوای مانگێک کۆتایی بە مەشق و راهێنانیان هات.
رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی سەربازیی بۆ یەکەمجار دوای ٦١ ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی بەعسی سوریا لە گۆڕەپانی سەعدوڵلا ئەلجبووری لە حەلەب بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا جێگری پارێزگاری حەلەب و فەرماندە سەربازییەکانی ناوچەکە بەشدار بوون.





