ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئاگر بەستدا ئیسرائیل 110 زیندانی بەرامبەر بە هەشت بارمتە ئازاد دەکات.

نوسینگەی راگەیاندنی ئوسرای حەماس رایگەیاندووە، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی ئاگربەست جێبەجێ دەکەن و هەشت بارمتە بەرامبەر بە 110 زیندنیکراو ئازاد دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، 32 کەس لەو 110 کەسە، سزای زیندانی هەتا هەتاییان هەبووە لە ئیسرائیل.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، بارمتەكان بریتین لە ئەربیل یەهود، ئاگام بیرگر، گادی موشی موزیس و لەگەڵ پێنج بارمتەی دیكە  تایلەندی.

حەماسیش رایەگیاندووە، بارمتەکان 16 کەسیان سەر بە جوڵانەوەی فەتح، 11یان سەر بە جیهادی ئیسلامی، دووانیان لە شەعبییە، دووانیان لە دیموکراتی و یەکێکیشیان سەر بە حەماسە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، 11رۆژ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 19ی ئەم مانگەدا، دوای 15 مانگ ئاگربەست لە غەززە دەستی پێکرد و لەو ماوەیەدا دوو قۆناغی دیکەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ئەنجامدراوە و بە هەزاران ئاوارەی فەڵەستینیش گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە باکووری غەززە.