نەتەوە یەکگرتووەکان دژی راگواستنی خەڵکی غەززە بۆ ئوردون و میسڕ ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند، دژی ئەو بڕیارەن.

ماتیۆ سالتمارش وتەبێژی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان دژی هەرچەشنە گواستنەوەیەکی زۆرەملێی دانیشووانی غەززەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "نەتەوە یەکگرتووەکان دژی هەر بیرۆکەیەکە کە ببێتە هۆی کۆچی زۆرەملێی خەڵک، یان بابەتێکی هاوشێوەی کە پەیوەندیدارە بە پرسی مافەکانی مرۆڤەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 26ی ئەم مانگە، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەرێگای ئوردون و میسڕەوە دانیشتووانی غەززە دەگوازنەوە، وتیشی، "غەززە پاکدەکەینەوە".