وەزیری دەرەوەی سوریا: كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە
ئاکام
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، كورد جوانی و رووناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و بەیەكەوە وڵات بنات دەنێنەوە.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و گەلی كورد لە سوریا روبەڕوی ستەمبوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە.
دەشڵێت، پێكەوە وڵاتێك بونیاددەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن.
ئەمە یەكەمین جارە دەسەڵاتی نوێی سوریا پەیام بە زمانی كوردی بڵاوبكاتەوە و پێدەچێت پەیوەندی بە دانوستانەكانی ئەمدوایەی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سوریاوە بێت.