وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، تاوەکو ئێستا ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ـەوە لە غەززە كوژراون، گەیشتووەتە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ كەس و زیاتر لە ١٠٩ كەسیش بریندار بوون.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەکو ئەم ساتە تەرمی بەشێک لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە لەژێر داروبەردی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکان و دۆزینەوەی ناسنامەکەنیانن.

لە شەوی ٧ی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٣ حەمماس بە پێنج هەزار موشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش دەستی کرد بە وەڵامدانەوە، لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا جەنگ لەنێوانیاندا بەردەوامە.