بەرھەم ساڵح: بڕینەوەی داری ناوچە سنورییەکان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٤٣١
(دکتۆر بەرھەم ساڵح) لە توێتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەرباری لەشکرێشی و پێشێلکردنی سەروەری و شەڕ و ئاوارە بوونی خەڵک، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەکان لە ھرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی کوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە.
ڕاشگەیاندووە، ئەرکیانە لە حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم ھاوکاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانکاران.