عەمار حەکیم: یەکێتی خاوەنی مێژوویەکی درێژە لە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٤٢
بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کردووە و ڕایگەیاند یەکێتی پێدەنێتە ساڵێکی نوێ لە خەباتی بەردەوام و خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشدارە لە بونیاتنانی بنچینەی عێراقێکی دیموکراتی نوێ لە پاڵ ھێزە نیشتیمانییەکانی تردا.
عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا ڕۆڵی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەری نەمر و مەزن مام جەلال تاڵەبانی بەرز ڕابگیرێت.