مەکتەبی سیاسی پارتی: یەکێتی ھاوخەبات و ھاوپەیمانی گرنگ و سەرەکیمانە
١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣٨٣
لە پەیامەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتی، ھاوخەبات و ھاوپەیمانێکی گرنگ و سەرەکی پارتیە، ھاوشان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەدیھاتن و پاراستنی دەسکەوتەکان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بە ھەموو لایەک ھەوڵبدەین بۆ بەرز ڕاگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێت".