ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، بازاڕی ڕەشی دەرھێنانی کارتی ساختەی وەرگرتنی ڤاکسین گەرم بووە و ئامانجیش لەم کارە ئەوەیە خەڵک لە ڕێگای ئەم کارتەوە بتوانن گەشت بکەن و بەشداری لە ئاھەنگ و بۆنە وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ھونەرییەکاندا بکەن.


بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کارتانە لە بەشێک لە بازاڕە گەورە ئۆنلاینەکانیش دەفرۆشرێن لەوانەش ئیبەی و ئەمازۆن.


تا ئێستا چەند وڵاتێک وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان کردووە بە مەرجی چوونە وڵاتەکانیان و بەشداریکردن لە بۆنە گشتییەکان.