"فیراس موسەوی" بەرێوەبەری پرۆگرامی نیشتمانی بۆ کوتان و ڤاکسینەکان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە ، عێراق لە ریزی پێشەوەی وڵاتانە لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و لە ماوەی رابردوودا بڕێکی باش لە ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم گەیشتونەتە عێراق و ھەفتەی داھاتووش ٣ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین دەگاتە وڵاتەکە ..
لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکانی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق ، ژمارەی بەکارھێنەرانی ڤاکسین بەراورد بە ماوەی رابردوو زیادیکردوە و تا ئێستا ٢ ملیۆن و ١١٥ ھەزار و ٤٥٦ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.