پێدانی ژەمە ڤاکسین لە جیھاندا سێ ملیار و ٦١٠ ملیۆنی تێپەڕاند
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢١
٨٨٩
بەپێی ئامارەکە چین بە پێدانی یەک ملیار و ٤٤٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین، یەکەم وڵاتی جیھانە زۆرترین بڕی کوتانی بۆ زۆرترین ژمارەی ھاوڵاتییەکانی کردبێت و ھندستانیش دووەم وڵاتە کە ٣٣٩ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بە ھاوڵاتییەکانی داوە.
بەپێی ژمارەی دانیشتوانیش ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە کە زیاتر لە ژمارەی ھاوڵاتییەکانی ژەمە ڤاکسینی بە دانیشتوانەکەی داوە و بۆ ھەر ١٠٠ کەسێک ١٦٤ ژەمە ڤاکسینی دابەشکردووە.