میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، "دەلتا" لە پارێزگای سیستان و بلوچستان بڵاوبۆتەوە و ھەموو ٩٠ خولەکێک کەسێک بەھۆی توشبوونییەوە لەو پارێزگایە گیان لەدەستدەدات، لە ماوەی ھەفتەیەکیشدا ١١٨ توشبوو لە شاری "زاھیدان"ی ناوەندی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەھۆی کۆرۆناوە بازاڕ و کۆمپانیاکان لە تاران داخران.

بڵاوبوونەوەی "دەلتا" دوای ھۆشدارییەکی "حەسەن روحانی" سەرۆکی ئێران دێت کە وتبووی پێدەچێت وڵاتەکەی روبەڕووی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا ببێتەوە، بەپێی راپۆرتەکانیش تەنھا ٦٩%ی ھاووڵاتیان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزین. 

بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستیش، "تاران"ی پایتەخت و ٩١ شار و شارۆچکەی تر لە رەنگی سوردان، کە مەترسیدارترین ئاستە بۆ رەوشی تەندروستی.