"عەبد عەون عەبادی" ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران ھۆشداریی دەدات لە ھەرەسھێنانی کەرتی تەندروستی بەھۆی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە کە شەپۆلێکی بەھێزە و ھۆشداریی دایە ھاووڵاتیان لە ئاسانکاری لە رێکارەکانی خۆپارێزیدا. بە وتەی ئەو ئەندامە، بەھۆی پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی، دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ھندستان لە عێراق بەدوور نازانن، گەڕانەوەش بۆ رێکارە توندەکان و قەدەغەی ھاتووچۆ  پەیوەستە بە رەوشەکەوە.