بەپێی ئامارێکی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا لە زیاتر لە ٢١٠ وڵات بڵاوبووەتەوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەھۆیەوە چوار ملیۆن و ٨٠ ھەزاری تێپەڕاندوە، زیاتر لە ١٨١ ملیۆن کەسیش لە جیھاندا توشی کۆرۆنا بوون. 


زۆرترین ئامارەکانیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە تەنھا لەو وڵاتە ٦٠٣ ھەزار و ٥٤٤ توشبوو گیانیان لەدەستداوە، بەرازیلیش لە روی ئامارەکانی گیانلەدەستدانەوە لە پلەی دوەمدایە و تا ئێستا ٥١٢ ھەزار و ٧٣٥ توشبوو لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، ھندستانیش لە پلەی سێیەمدایە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە ٣٩٥ ھەزار و ٧٥٠  کەسی تێپەڕاندوە.