وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٠٠ ھەزار و ٨٠٠ کەس، بەم جۆرەش لە دوای ئەمریکا بەڕازیل بوو بە دووەم وڵاتی جیھان کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. تاکو ئێستا لە ئەمریکاش ٦١٧ ھەزار و ٨٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ١٧ ملیۆن و ٨٨٤ ھەزارکەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە دوای ئەمریکا و ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنای تێدایە.
تاکو ئێستا لە ھەموو جیھان ١٧٨ ملیۆن و ٩٦٤ ھەزار و ١٨١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو رێژەیەش سێ ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار و ٦٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.