مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و خەڵاتی یۆبیلی زیوینی پێشکەشی دەزگاکە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی ١ـی ٢٠٢٥، سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتیان کرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی کوردساتەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا مەکتەبی رێکخستن خەڵاتی یۆبیلی زیوینیان پێشکەشی دەزگای میدیایی کوردسات کرد بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە، هەروەها لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی رایگەیاند، "كوردسات مێژوویەكی هەیە كە هەموو بینەری كورد شانازی پێوە دەكات".

رۆژی ١-١-٢٠٠٠، دەزگای میدیایی کوردسات دەستی بەکارکردن کرد، لە ئێستاشدا ٢٥ ساڵ بەسەر کارکردنی دەزگاکەدا تێپەڕیوە.