ئاوات حسامەدین: کوردسات پیشەییانە ئەرکە میدیایی و نیشتمانییەکەی بەباشی بەئەنجام گەیاندووە
سام
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئاوات حسامەدین نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان و عیراق ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پیرۆزدەکات و دەڵێت، "کوردسات توانیوویەتی پیشەییانە ئەرکە میدیایی و نیشتمانییەکانی خۆی بە باشی بە ئەنجام بگەیەنێت".
دەقی پەیامەکە
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بێسنوورم بۆ کەناڵە جوانەکی کوردسات کە توانیوویەتی پیشەییانە ئەرکە میدیایی و نیشتمانییەکانی خۆی بە باشی بە ئەنجام بگەیەنێت و لە هەموویان گرنگتر هەوڵ بۆ پاراستنی داب و نەریتی کوردەواری داوە و مایە خۆشحاڵیە کە بۆیە شوێنی کۆکردنی هەموو دەنگ و ڕەنگی جیاواز. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیدان بۆتان دەخوازمەوە. کوردسات ماڵی هەمووانە. هەر بژین.
ئاوات حسامەدین
نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان و عیراق