شێخ جەمال تاڵەبانی: کوردسات میدیایەکی باوەڕپێکراو سەنگینی میدیایی کوردییە
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
شێخ جەمال تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ کوردسات لەسەر بنەمایەکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە و پابەند بە پیشەی کاری راگەیاندن، سیاسەتی خۆی ئاڕاستەدەکات و لە هێڵەگشتییەکانی میدیا لاینەداوە کە ئەمە وایکردووە جێی متمانەی هەموولایەکمان بێت .
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:
بەڕێز بەڕێوەبەرو میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات
لەیادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتی ئازیز پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەم ، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم .
کوردسات میدیایەکی باوەڕپێکراو سەنگینی میدیایی کوردییە، کەلەسەر بنەمایەکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە و پابەند بە پیشەی کاری راگەیاندن ، سیاسەتی خۆی ئاڕاستەدەکات و لە هێڵەگشتییەکانی میدیا لاینەداوە کە ئەمە وایکردووە جێی متمانەی هەموولایەکمان بێت .
هیوادارین لە ساڵی نوێی کارکردنتان وەک هەمیشە لە پێشەنگایەتی راگەیاندنی کوردیدا بن .
هەر شادو سەربەرزبن .
شێخ جەمال تاڵەبانی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان