دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کوردسات هەمیشە دەنگ و رەنگی هەمووان بووە و میدیایەکی بەرپرسیار و سەنگین بووە و بایەخی بە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگە داوە".

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان: سەرپەرشتیار و ستافی ماندوونەناسی دەزگای میدیایی کوردسات

لە یادی 25 ساڵەی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات-دا، بەناوی سەرۆکی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و مامۆستایان و توێژەران و کارمەندان و ستافی دەستەی کوردستانییەوە، پیرۆزبایی لە هەموولایەک دەکەین و لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

کوردسات هەمیشە دەنگ و رەنگی هەمووان بووە و میدیایەکی بەرپرسیار و سەنگین بووە و بایەخی بە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگە داوە و گرنگییەکی بەرچاویشی بە بوارەکانی زانست و زانیاری و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوە، هیوادارین  بایەخی زیاتر بەم بوارە پێویستە بدرێت و هەموومان هاوکار بین بۆ ئەوەی ناوەندە ئەکادیمییەکان و توێژینەوەی زانستی رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبێت لەنێو کۆمەڵگە و چارەسەری گرفتەکاندا.

دووبارە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.

دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی