دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کەناڵی كوردسات دهنگی ههمووانه؛ ئەو درووشمەیە کوردسات ونی نەکردووە و پێی دەناسرێتەوە، هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی هەواڵ لە پاڵیدا گرنگیداوە بە فەرھەنگ، كەلتووری رەسەنی كوردەواری و راستگۆیی.
دەقی پەیامەکە...
بهبۆنهی داگیرسانی مۆمی بیست و پێنج ساڵهی تهمهنی كهناڵه پڕئەزموونەکەمان كوردسات-ەوه، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بهڕێوهبهر، سەرجەم میدیاکاران، كارمهندان و بینەرانی دەکەین.
هیوادارین دەزگای میدیایی کوردسات بیست و پێنجهەمین ساڵی تەمەنی کۆکەرەوەی بینەری زیاتربێت لە خۆی دڵنیاشین ئەم کارە بەو ستافە بەهێزە دەکرێت کە ئێستا کاری تێدا دەکەن کە کەناڵی کوردساتیان لە بەرزترین لووتكهدا هێشتووتەوە، جێگەی شانازیمانن.
کەناڵی كوردسات دهنگی ههمووانه؛ ئەو درووشمەیە کوردسات ونی نەکردووە كوردسات پێی دەناسرێتەوە هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی هەواڵ لە پاڵیدا گرنگیداوە بە فەرھەنگ، كەلتووری رەسەنی كوردەواری و راستگۆیی، ئەم کەناڵە وای کردووە متمانەی خۆی بۆ بینەرەکانی هێشتوەتەوە.
دامەزراندنی ئەم کەناڵە دیارییە جوانەکەی سەرۆک مام جەلال و هێرۆخانە بۆ هەموو کوردستانیان، جوانمانەوە و رۆڵی کاریگەری هاوکارییە ماددی و مەعنەویە بەردەوامەکانی هێرۆ خانە بووە و هەمیشە لەبەر چاومانە.
یادتان پیرۆز و ساڵی نوێتان پڕسەرکەوتن بێت.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٣١/١٢/٢٠٢٤