ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، لە ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کوردسات هەمیشە درەوشاوە بێت و لە رێچکە تایبەتەکەی خۆی بەردەوام بێت و هاوسەنگی بپارێزایت".

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی کوردسات جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوادارم کوردسات هەمیشە درەوشاوە بێت و لە رێچکە تایبەتەکەی خۆی بەردەوام بێت و هاوسەنگی بپارێزایت و هەمیشە دۆستی خانەوادەکان بێت بەدراما و بەرنامەی بەسوود.

دووبارە پیرۆزە و تۆش  هەمیشە سەرفرازو سەرکەووتوو بیت

ئەندازیار

ئەنوەر حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی