کاروان یاروەیس: کوردسات لە چارەکە سەدەیەکدا بە هاوسەنگی و پاراستنی رەسەنایەتی و رێزگرتنی بەها کۆمەڵایەتییەکان کاریکردووە
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عیراق، لە ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "کوردسات لە چارەکە سەدەیەکدا، بە هاوسەنگی و پاراستنی رەسەنایەتی و رێزگرتنی بەها کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان کاری کردووە".
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی (٢٥) ساڵەی یادی دامەزراندنیەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە کەناڵی کوردسات دەکەم.
کوردسات، لە چارەکە سەدەیەکدا، بە هاوسەنگی و پاراستنی رەسەنایەتی و رێزگرتنی بەها کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان کاری کردووە.
هیوادارم لەساڵی نوێدا پەرەی زیاتر بە رووماڵ و بەرنامە و پەخشیان بدەن و خزمەتی باشتری کوردەواری بکەن.
کاروان یاروەیس
پەرلەمانتاری عێراق