بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندان و رۆژنامەنووسانی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، كوردسات وەك پیشەی هەمیشەیی گرنگی و بایەخی زۆری داوە بە خزمەتكردنی وەرزش و وەرزشكارانی كوردستان و ئومێدەوارین لەساڵی نوێی تەمەنیدا برەوی زیاتر بەو خزمەتەی بدات.
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (كەناڵی كوردسات)ەوە، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندان و رۆژنامەنووسانی ئەو كەناڵە دەكات و هیوای سەركەوتنی زیاترو بەردەوامی لەداهێنانیان بۆ دەخوازێت.
كەناڵی كوردسات وەك پیشەی هەمیشەیی ئامادە بووە لە روماڵكردنی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان و گرنگی و بایەخی زۆری داوە بە خزمەتكردنی وەرزش و وەرزشكارانی كوردستان.
ئومێدەوارین لەساڵی نوێی تەمەنیدا بەگڕوتینی زیاتر، برەو بەو خزمەتەی بدات و هەمیشە وەك میدیایەكی راستگۆ و باوەڕپێكراو و پڕ بینەر بمێنێتەوە.