سالار لالە سەرحەد: کوردسات بە مێژوویەکی سەنگین ئەركێكی پیرۆزى له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتووری گهلهكهمان گرتووەته ئهستۆ
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەهۆی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، کوردسات بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە ئەركێكی پیرۆزی له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتووری گهلهكهمان گرتووەته ئهستۆ.
دەقی پەیامەکە...
یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و سهرجهم کارمەندانی ئهو کەناڵە ئازیزه دەکەم.
کوردسات بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە ئەركێكی پیرۆزی له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتووری گهلهكهمان گرتۆته ئهستۆ، کوردسات بە هەموو قۆناغەکانی خۆیەوە، سەروەرییەکی گەورەیە بۆ بۆ میدیای کوردستانی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ستافی ئەو کەناڵە ڕەنگینە دەکەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
سالار لالە سەرحەد
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان