یاسین مەحمود رەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان _ سلێمانی، لە ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، کوردسات رەسەنایەتی دەپارێزێت و کوردانە بیردەکاتەوە و لەخەمی تاک بەتاکی کۆمەڵی کوردەواریدایە.

دەقی پەیامەکە...

لە دڵەوە پیرۆزبایی یادی ٢٥ ساڵەی چرا گەشەکەی میدیای کوردی کوردساتی ئازیزتان لێدەکەین و هەمیشە چاوەڕوانی گەشانەوە و بەردەوامی کار و پرۆگرامی بەپێز و کوردانەتان لێدەکەین.

کوردسات لەنێو ئەو هەڵا و زۆری و بۆرییەی میدیادا سەنگ و قورسایی خۆی پاراستووە و رەسەنایەتی دەپارێزێت و کوردانە بیردەکاتەوە و لەخەمی تاک بەتاکی  کۆمەڵی کوردەواریدایە .

دووبارە ئەم یادە مەزنە پیرۆز، ماندوو بوونتان بەرز دەنرخێنین هەمیشە شاد و سەرفراز و سەرکەوتووبن.

یاسین مەحمود ڕەشید

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان _ سلێمانی