د.عەدالەت عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "هیوادارم بە بەرنامە و گوتاری میدیایی سەرنڕاکێشترەوە درێژە بە خزمەتگوزارییە میدیاییەکانیان بدەن و هەمیشە لەسەنگەری داکۆکیکردن بن".

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی کەناڵی ئاسمانیی کوردساتەوە. پیرۆزبایی لە هاوکارانمان، لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکەین، هیوادارم بە بەرنامەو گوتاری میدیایی سەرنڕاکێشترەوە درێژە بە خزمەتگوزارییە میدیاییەکانیان بدەن و هەمیشە لەسەنگەری داکۆکیکردن بن لە ماف و ئازادیی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان..

د.عەدالەت عەبدوڵڵا
سەرنووسەری کوردستانی نوێ