حەمەی حەمەسەعید: کەناڵی کوردسات شاشەیەکی پرشنگدار و دەنگێکی پڕبەهایە
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە ، حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەند و ڕۆژمەنووسانی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کەناڵی کوردسات شاشەیەکی پرشنگدار و دەنگێکی پڕبەهایە"
دەقی پەیام
پەیامی پیرۆزبایی
بەڕێزان بەڕێوبەر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات
بەبۆنەی ٢٥ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کورسات و یۆبێلی زیوینی کەناڵەکەتان گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم بەردەوامبن لەخزمەت بە کلتوور و فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی گەلەکەمان.
کوردسات یەکێکە لە شاشە ڕەنگین و دەنگە پڕبەهەکان، لەماوەی ٢٥ساڵ تەمەنی خزمەتی زۆری بەبواری ڕۆشنبیری و فەرهەنگیمان کردووە و مێژوویەکی پرشنگداری هەیە، لەچوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی کاری میدیایی بەرنامە و کارەکانی پێشکەش کردووە، ئەمەش وایکردووە کوردسات ببێتە دەنگ و ڕەنگی هەموان.
هیوادارین هەردەم بەردەوامبن لەسەر نەریتی جوانی کوردەواری بەسەنگینی و هاوسەنگی بمێننەوە و لەکاروانی خزمەت بە کلتوور و فەرهەنگی کوردی بەردەوامبن.
دووبارە پیرۆزبێت یادی یۆبێلی زیوینی کوردسات
هەربژین.
حەمەی حەمەسەعید