رێبوار تەها: کوردسات سەکۆیەکی گرنگی راگەیاندن بووە و توانیوویەتی پەیامەکەی بەشێوەیەکی پیشەییانە بگەیەنێت
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا کوردسات سەکۆیەکی گرنگی راگەیاندن بووە و توانیوویەتی پەیامەکەی بەشێوەیەکی پیشەییانە بگەیەنێت.
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئازیزی کوردساتەوە جوانترین پیرۆزبایی ئـاراستەی بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات و برایانی ڕاگەیاندنكار و کارمەندانی دەزگاكە و ستافی نووسینگەی کەرکوک دەکەم.
لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا دەزگاكەتان سەکۆیەکی گرنگی ڕاگەیاندن بووە و توانیوویەتی پەیامەکەی بەشێوەیەکی پیشەییانە بگەیەنێت بەپێی دیدگای خوالێخۆشبوو مام جەلال (ڕووحی شادبێت). بەم بۆنەیەوە هیوای پێشکەوتن و داهێنانی بەردەوامتان بۆ دەخوازم و هەمیشە پشتگیری لە كارەجوانەكانی ئێوە و هەموو دامەزراوە میدیاییەکان دەکەین.
پیرۆزە لە ئێوە و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
رێبوار تەها مستەفا
پارێزگاری کەرکوک