بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەند و ڕۆژمەنووسانی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "کوردسات مێژوویەکی پڕشنگداری لە کاری میدیایی و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەیە، ئەرکەکانی پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی بەجێ دەگەیەنێت".

دەقی پەیامەکە...

پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

لە یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێوەبەر و کارمەند و ڕۆژمەنووسانی ئەم دەزگایە دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان لە بواری ڕاگەیاندن و کاری میدیایی بۆ دەخوازم.

دەزگای میدیایی کوردسات، مێژوویەکی پڕشنگداری لە کاری میدیایی و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەیە، ئەرکەکانی پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی بەجێ دەگەیەنێت، هەمیشە ماڵێک بووە بۆ هەمووان و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی گشت دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، هەروەها خەمخۆرێک بووە لە ئاست پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتور و فەرهەنگ و هونەری کوردی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١/١