رەمك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، کوردسات لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین خزمەتی بە گەلەکەمان کردووە بە بابەت بەرنامەی هەمەڕەنگ لە هەموو بوارەکاندا.

دەقی پەیامەکە...

بۆ بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی ( دەزگای میدیایی کوردسات )

بابەت پیرۆزبایی

کوردسات پارێزەری جوانیەکانی قەزای چەمچەماڵە ..

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتی ئازیزدا، بە ناوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و سەرجەم ئیداراتی سنوورەکەمان.. گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان لێدەکەین. کەناڵەکەتان لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین خزمەتی بە گەلەکەمان کردووە بە بابەت و بەرنامەی هەمەڕەنگ لە هەموو بوارەکاندا ..داواکارین لە داهاتوشدا شاشە ڕەنگینەکەتان بەردەوامبێت ..هەروەک چۆن لە ڕابردوودا ڕووی جوانی ڕۆشنبیری و لایەنە جوانەکانی سنوری چەمچەماڵتان نیشانداوە. بۆ داهاتووش گرنگی زیاتر بەقەزاکەمان بدەن .

گەشاوەبێت شاشە ڕەنگینەکەی کوردسات هیوای سەرکەوتن بۆ کارمەندان و ڕاگەیاندنکارانی دەخوازم.

لەگەڵ ڕێزماندا ڕەمك ڕەمەزان قادر قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ٢٠٢٥/١/١