بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتەوە، زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "کوردسات پەیام و ستراتیژی کاری میدیاییەکەی لەگەڵ کلتوری کوردی و بەهای کۆمەڵایەتی گرێداوە و وەکو کەناڵێکی دانسقە لە ئاستێکی بەرزدا درێژە بە ئیتیکی رۆژنامەوانی دەدات".

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی کەناڵە ڕەنگینەکەتان دەکەم و سەرکەوتن و پێشەنگی زیاترتان بۆ دەخوازم.

کوردسات شاشە جوانەکەی ناو ماڵی کوردان پەیام و ستراتیژی کاری میدیاییەکەی لەگەڵ کلتوری کوردی و بەهای کۆمەڵایەتی گرێداوە و وەکو کەناڵێکی دانسقە لەئاستێکی بەرزدا درێژە بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دەدات، کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکان لەدەوری شاشە ڕەنگینەکەی ناوازەیی کوردسات دەردەخات.

دووباره‌ پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌ناڵه‌ كوردییه‌ ڕەسەنە‌.

زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی