سەرکەوت زەکی: کوردسات گەوهەرێکە بۆ ڕەسەنایەتی و داهێنان و نوێبونەوە
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت ئومێدمان زۆرە ئەم کاروانەتان بەردەوام و سەرکەوتوتر بێت و درێژەپێدەری ئەو ڕێگا پڕ بەخششە بن کە پێشەنگەکانی بەرنامەیان بۆ داڕشتوە و لەسەر دەستی ئێوەش بگاتە لوتکە .
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئازیزی کوردسات
لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی ٢٥ساڵ خزمەت و داهێنانی میدیای کوردیتان لێدەکەین.ئومێدمان زۆرە ئەم کاروانەتان بەردەوام و سەرکەوتوتر بێت و درێژەپێدەری ئەو ڕێگا پڕ بەخششە بن کە پێشەنگەکانی بەرنامەیان بۆ داڕشتوە و لەسەر دەستی ئێوەش بگاتە لوتکە.کوردسات گەوهەرێکە بۆ ڕەسەنایەتی و داهێنان و نوێبونەوە،سەرکەوتوبن.
سەرکەوت زەکی
لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن