هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، کوردسات لە لای هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بەها و پێگەیەکی جیاوازی هەیە.
دەقی پیرۆزباییەکە
بەڕێزان: دەزگای میدیایی کوردسات
سەرپەرشتیار و کارمەندە دڵسۆزەکانی...
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
کوردسات لە لای هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بەها و پێگەیەکی جیاوازی هەیە، ئەویش بەر لە هەموو شت بۆ پاراستنی فەرهەنگ و کلتوری کوردیی دەگەڕێتەوە، پاراستنی بەها کۆمەڵایەتیی و نیشتمانیی و نەتەوەیی و ئاینییەکان وایانکردووە هێندەی تر لای هاونیشتیمانییەکانمان سەنگینتر بێت، چونکە بە درێژایی ۲٤ ساڵی ڕابردوو رەچاوی ئیتیکی کاری میدیایی کردووە و پیشەییانە دەستی بۆ هەر بابەتێک بردووە کە ویستوویەتی کاری لەسەر بکات. وردبینانە بەرنامەکانی داڕشتووە و کوردانە پێشەکەشی بینەرەکانی کردووە، ئەمانە وایانکردووە سەنگ و پێگەی کوردسات لە لای خەڵکی کوردستان پارێزراو و بێت و لە ئاستێکی بەرزدابێت..
دووبارە پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کوردساتتان لێدەکەم و بەهیوام پێ نانە ناو ۲٥مین ساڵی کارکردنتانەوە پڕ بێت لە بەرهەمی جوانتر و ناوازەتر و کوردانەتر..
هەڵمەت هۆشیار
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان