زانکۆی چەرموو پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
د.هەلەت رەشید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، هیوادارین وەکو چۆن لەرابردوودا کارتان کردوە بۆ پاراستنی بەها کوردەواریی و بنەما جوانەکانی کۆمەڵگەیی کوردەواری، بەهەمان شێوە لە داهاتودا لەلوتکەی پارێزەرانی کەلتور و کەلەپوری کوردیدا بتانبینن.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:
بۆ بەرێزان بەرێوبەر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات
بەرێزان بەناوی زانکۆی چەرمووەوە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵە سەنگین و جوانەکەتان، بەهیواین وەکو چۆن لەرابردودا کارتان کردوە بۆ پاراستنی بەها کوردەواریی و بنەما جوانەکانی کۆمەڵگەیی کوردەواری، بەهەمان شێوە لە داهاتودا لەلوتکەی پارێزەرانی کەلتور و کەلەپوری کوردیدا بتانبینن، هەروەها زانکۆمان سوپاسی تایبەتی هەیە بۆ دامەزراوەکەتان کەهەمیشە هاوکار و پاڵپشتی زانکۆی چەرموو بوون لە بۆنە زانستییەکاندا، هەمیشە سەرکەوتووبن .
دکتۆر هەڵەت رەشید
سەرۆکی زانکۆی چەرموو