لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کەناڵی کوردسات پیشەییانە و بابەتییانە و دڵسۆزانە و خەمخۆرانە و مرۆڤدۆستانە لە رێچکەی کار و رەسەنایەتی خۆی لای نەداوە.

دەقی پیرۆزباییەکە

کوردسات کەناڵی ژمارە 1ی کورد

شانازیەکی گەورەیە لەمێژوودا گەلی کورد کەناڵی کوردساتی هەیە.کوردساتیش ئەو کەناڵەیە چارەکە سەدەیەکە لەسەر دەستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ی سیاسەتمەدار و ڕاگەیاندنکاری شاخ و شار دامەزراوە.

یەک ڕۆژ لە کارکردنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات بەرانبەرە بەهەموو کاروانی میدیایی هەندێ کەناڵی تر لە هەرێمی کوردستان.

لەکاێکدا یادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات دەکەینەوە پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی کوردسات لەدامەزرێنەران و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردسات دەکەین.

لەیادی 25 ساڵەی دامەزراندنی  کەناڵەکەشدا دەڵێین، شانازییەکی گەورەیە کەناڵی کوردسات پیشەییانە و بابەتییانە و دڵسۆزانە و خەمخۆرانە و مرۆڤدۆستانە لەڕێچکەی کار و ڕەسەنایەتی خۆی لای نەداوەو خزمەتی هەموو کایەکانی ژیان دەکات.

هیوای سەرکەوتنی زێدەتر بۆ کەناڵی ژمارە یەکی کورد،کەناڵی کوردسات دەخوازین.

 

حەسیبە عەبدوڵڵا

ل. بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک