سەرۆكی رێكخڕاوی خانەوادە دێرینەكانی شاری سلێمانی پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، كوردسات توانی بێ دابڕان رەسەنایەتی بپارێزێت.

دەقی پیرۆزباییەکە

بەڕێز دەزگای میدیایی كوردسات

بەناوی ڕێكخڕاوی خانەوادە دێرینەكانی شاری سلێمانی بۆ پاراستنی كلتوور ، مێژوو ، گەشەی كۆمەڵایەتی ، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ بەڕێوبەر و كارمەندانی كەناڵی كوردسات كەلەڕۆژی دامەزراندنیەوە لەسەر دەستی دادە هێرۆ تا ئەمڕۆ كەبرای ئازیزم كاك دێرین لەتیف ئەم ئەركەی گرتۆتە ئەستۆ خزمەت بەكلتوور ڕۆشنبیری سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا دەكات كە كوردسات توانی بێ دابڕان ڕەسەنایەتی بپارێزێت كەئەمەش ئەو ڕاستی یە دەسەلمێنی كەكارمەندانی خەمخۆر و بەسەلیقەن و موحبەتیان هەیە بۆ پیشەكەیان و خەڵكی كوردستان و خانەوادەكان 

هیوادارم هەمیشە پێشەنگی كلتوور ڕۆشنبیری میدیای بینراو بیستراو بن 

پیرۆزمان بێت یادی شاشە قەشەنگەكەی كوردسات 

ئامانجی مامۆستا عومەر 

سەرۆكی ڕێكخڕاوی خانەوادە دێرینەكانی شاری سلێمان